ژمارەی دانیشتوانی تورکیا گەشتە ٨٥ ملیۆن و ٦٦٤ هەزار کەس

تاوەکو ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا دەژین ٢٩٢ هەزار و ٥٦٧ کەس زیادبوویەوە و ٨٥ ملیۆن و ٦٦٤ هەزار و ٩٤٤ کەس.
تاوەکو ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا دەژین ٢٩٢ هەزار و ٥٦٧ کەس زیادبوویەوە و ٨٥ ملیۆن و ٦٦٤ هەزار و ٩٤٤ کەس کە لە سەدا ٥٠.٢ واتە ٤٢ هەزار و ٨٥٣ هەزار و ١١٠ کەس پیاو و لە سەدا ٤٩،٩٨ واتە ٤٢ ملیۆن و ٨١١ هەزار و ٨٣٤یان ئافرەتن.
لە سەدا ٩٣.٤ی هاوڵاتیان شار و شارۆچکەکان دەژین و تەنها ٦.٦یان لە گوندەکان دەژین.
بە پێی سەرژمێریەکە ژمارەی دانیشتوانی ٤٠ پارێزگا کەم بووە. زۆرترینی دانیشتوان لە پارێزگاکانی ئیستانبوول، (١٥ ملیۆن و ٧٠١ هەزار و ٦٠٢ کەس) ئەنقەرە (٥ ملیۆن و ٨٦٤ هەزار و ٤٩)، ئیزمیر (٤ ملیۆن و ٤٩٣ هەزار و ٢٤٢ کەس)، بوڕسا (٣ ملیۆن و ٢٣٨ هەزار و ٦١٨ کەس) و ئەنتالیا (٢ ملیۆن و ٧٢٢ هەزار و ١٠٣ کەس) دەژین.
هەروەها کەمترینی دانیشتوان لە پارێزگاکانی بایبوورت (٨٣ هەزار و ٦٧٦ کەس)، دێرسم (٨٦ هەزار و ٦١٢)، ئەردەخان (٩١ هەزار و ٣٥٤ کەس)، گوموشخانە (١٤٢ هەزار و ٦١٧ کەس) و کلیس (١٥٦ هەزار و ٧٣٩ کەس) دەژین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕەشنووسی راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە لایەن پەرلەمانی ئێران پەسەند کرا.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خاڵەکانی بەناو دابەشکردنی هاوکاری شەهید بوون گەشتە ٥١٦ کەس.
ئێران ٣ سیخوڕی مۆساد کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەبوو لە سێدارە دایەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە لاهەی کۆبوویەوە.